لیَپیچینهوه
Ji Wîkîpediya
لێپێچینه‌وه
لێپێچینه‌وه چه‌مكێكى ڕه‌وشتیه چه‌ند مانایه‌ك له‌خۆوه دهگریَت. زۆربه‌ى جار ئه‌م زاراوه‌یه وه‌ك هاوتاى ماناى ئه‌و چه‌مكانه‌ى تر‌ى وه‌ك لێپرسراویه‌تى، و لۆمهههڵگرتن، و به‌رپرسیاریه‌تى و و زاراوه‌كانى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به پێشبینیكردنى به‌خشینى روونكردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كاندا. و وه‌ك لایه‌نێكى حوكمرِانى، ئه‌م زاراوه‌یه ته‌وه‌رى ئه‌و گفتوگۆیانه بوو كه په‌یوه‌ندیدارن به كێشه‌كانى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت. لێپێچینه‌وه له بنهڕِهتدا هه‌موو ئه‌و پێشبینى و گریمانانه‌ى روونكردنه‌وه‌ى ره‌فتاره‌كان له‌خۆوه‌ده‌گرێت. و یه‌كه‌م كه‌س كه له‌باره‌ى لیَكۆلینهوهى پاساوهیَناوه بۆ ره‌فتاره‌كان له كۆمهلڕزانیدا رایگه‌یاند بریتیتبوون له مارفن سكۆت و ستانفۆرد لایمان له بابه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌یاندا به ناوى " لیَپیَچینهوهكان Accounts " ئه‌مه سهرهرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌گرى گهرِاندنهوهى بنهرِهتى زاراوه‌كه بۆ جى. ئیَڵ. ئۆستن له بابه‌ته‌كه‌یدا به ناوى "داوایه‌ك بۆ وه‌رگرتنى پاساوه‌كان" كه له‌ساڵى 1956 بڵاویكرده‌وه و تیایدا پاساوهیَنانهوهى وه‌ك كرداره‌كانى ئازادى قسه‌كردن بهكارهیَناوه. تویَژهرهوهكانى په‌یوه‌ندیكردن ئه‌م كاره‌یان بهرفراوانكرد له ریَگهى تاقیكردنه‌وه‌ى بهكارهیَنانه ستراتیژیه‌كانى پاساوهیَنانهوه و پاكانه‌كردن و به عهقلانیكردنى ره‌فتاره‌كان و پۆزش هیَنانهوه و شیَوهكانى تر‌ى روونكردنه‌وه‌ى ره‌فتاره‌كان له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌س و دامه‌زراوه‌كاندا, فیلپ نینلوك و هاوهڵانى ته‌كنیكه تاقیكاریهكانى ریَكخستنیان بهكارهیَنا بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و چۆنیهتیهى كه تاكه‌كان له ریَگهیه ره‌فتارده‌كه‌ن به گویَرهى جۆره‌ها ئه‌و سیناریۆ و حاڵه‌تانه‌ى كه تیایاندا پیَویسته روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانیان بده‌ن.
و له سیاسه‌تدا به‌تایبه‌تى له له سیتهمهكانى دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى لیَپیَچینهوه به فاكتریَكى گرنگ دادهنریَت بۆ گه‌ره‌نتى كردنى سیتهمیَكى فهرمانرِهوایه باش. و لیَپیچینهوه جیاوازه له به‌رچاوروونى (شه‌فافیه‌ت) له‌به‌رئه‌وه‌ى لیَپیَچینهوه ته‌نها په‌یوه‌ندیاره بهریزبهندكردن و خستنه‌رووى سه‌لبیانه پاش ئه‌نجامدانى كاریَك یان وه‌رگرتنى برِیاریَك, به‌ڵام شه‌فافیه‌ت ئه‌گه‌رى ئه‌م خستنه رووه‌ى پیَش ئه‌نجامدانى كاره‌كه یان وه‌رگرتنى بریاره‌كان یان له‌كاتى ئه‌نجامدانى كاره‌كه یان وه‌رگرتنى برِیارهكهدا. لیَپیَچینهوه ریژه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه كه تیایدا نویَنهره ههڵبژیَردراوهكان یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پله‌وپایه باڵاكان بهرِیوهدهبهن دهكریَت به‌ئه‌نقه‌ست له ریَگه لابده‌ن و له سنورى به‌رپرسیاریه‌تیه تیۆریه‌كانیان لابده‌ن و له ده‌رئه‌نجامیشدا گه‌نده‌ڵى رووبدات. ههندیَك كات ئامانجى لیَپرسینهوه له كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئامانجى سه‌ركردایه‌تیدا یهكدهگریَتهوه. و ره‌نگه بنكه‌ى ده‌نگده‌ران ئامانجى مه‌ودا كورتیان ههبیَت كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه مه‌ودا دریَژهكان یه‌كنه‌گرنه‌وه.